Yunus Keleş
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
دیاربه‌كر
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم لە رێوڕەسمی کردنەوەدا لە دیاربەکر گوتارێک پێشکەش دەکات و رایگەیاند: "پەکەکە هیچ کێشەیەکی بەناوی کێشەی 'کورد'ەوە نییە. کێشەی ئێوە، کێشەی تورکیا، رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیە. ئێمە بەڵێنمان داوە کە ئەمە لە رۆژەڤی تورکیا رزگار بکەین و سوێندمان خوارد".
یڵدرم هەروەها گوتی: "له كاتێكدا پێویسته كار له‌سه‌ر كێشه‌كانی دیاربه‌كر، كێشه‌ی ئاو، كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆ، كێشه‌ی رێگاوبان بكرێت، هاتن و یارمه‌تیی رێكخراوی تیرۆرستییان دا و سه‌رچاوه و دارایی ئێوه‌یان پێ دان. ئه‌مه ده‌زانین و چی پێویست بكات له به‌رانبه‌ریاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه "په‌كه‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌پشتییه‌وه‌ن سه‌ركه‌وتوو نابن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆتاییدا گوتی: "هه‌رچی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، چاڵ هه‌ڵبكه‌نن، به بۆمبی ده‌ستكرد گه‌نجه‌كانمان شه‌هید بكه‌ن، خه‌ڵكی سڤیلی بێ دیفاع بكوژن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن. ئێوه سه‌رناكه‌ون و ئه‌و درێژكراوه سیاسییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی پاڵپشتی ئێوە دەکەن، هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابن".