Mohammed Baqi Hussein
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
دیاربه‌كر
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێورەسمی كردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌دا له دیاربه‌كر گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌مانه مزگه‌وته‌كانیان نهسووتاندین؟ مزگه‌وته‌كانیان نهڕووخاندین؟ ئه‌مانه بێ باوەڕ و زه‌رده‌شتین. ئه‌مانه هیچیان لێ ده‌رناچێت. ئه‌مانه به‌پێی به‌هاكانی ئێمه هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌كردووە و نایكه‌ن".
- "ئیدانه‌ی پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌كه‌م"
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، وه‌ك كه‌سێك كه باوه‌ڕی به‌وه‌یه ده‌بێت سیاسه‌ت به ڕاستگۆیی په‌یڕه‌و بكرێت، ره‌خنه له ئه‌مریكا ده‌گرێت.
ئەردۆغان هەروەها گوتی: "لە دیاربەکرەوە ئیدانەی پاڵپشتی ئەمریکا لە یەپەگە و پەیەدە دەکەم. ئەو بەڵێنەی بە ئێمە درا ئەمە نەبوو. من باوەڕم وایە دەبێت سیاسەت بە دروستی بکرێت. بەم پێیەش ئەوانەی دۆستی ئێمەن و لە ناتۆ پێکەوەین نابێت سەربازی خۆیان بە لۆگۆی یەپەگەوە بنێرنە سووریا".
ئه‌ردۆغان له به‌شێكی گوته‌كانیدا رووی ده‌می كرده ئه‌ندام و چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
ئەو زیاتر گوتی: "گوێ بۆ دایك و باوكتان بگرن. له باوه‌شی رێكخراوی تیرۆریستی وه‌رنه ده‌ره‌وه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته دادپه‌روه‌ره. تێگه‌یشتنی ئه‌م ده‌وڵه‌تە دادپه‌روه‌ره هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه خوێنڕێژه‌دا به‌راورد ناكرێت".