Abdullah Shukur
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئۆرلاندۆ کرد. جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا وەک وڵاتێک لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە. بەم پێیەش لە ئازاری گەلی ئەمریکا تێدەگات و ھاوبەشی خەمیانە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا وەرگیراون، یڵدرم بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بایدنەوە کردووە و ئیدانەی ھێرشەکەی ئۆرلاندۆی کردووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا وەک وڵاتێک لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە. بەم پێیەش لە ئازاری گەلی ئەمریکا تێدەگات و ھاوبەشی خەمیانە.
یڵدرم ئاماژەی بەوەش داوە کە تیرۆر ئاین و مەزھەبی نییە و تورکیاش سوورە لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان وەک داعش، پەیەدە، پەکەکە، یەپەگە.
بەم پێیەش بایدن سوپاسی یڵدرمی کردووە.
ھەردوو بەرپرس جەختیان لە گرنگی ھەماھەنگی ھاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە.