Zana Natık Kerem
08 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2026
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند کە گەشتەکانیان بۆ ئێران دەست پێکردووەتەوە.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ھەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، گەشتەکانیان بۆ ئێران دەست پێکردووەتەوە.
ھەروەھا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە ڕۆژانە گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بۆ ژمارەیەک فڕۆکەخانەی ئێران ئەنجام دەدەن لەوانە تاران، مەشھەد و ئەسفەھان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران، بۆ ئاسانکردنی ھاتوچۆی گەشتیاران و فراوانکردنی پەیوەندییە ئاسمانییەکانی عێراق بووە، بەتایبەتی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی کە پەیوەستدارن بە لایەنەکانی ئایینی و پزیشکی و پەروەردەییەوە.
لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە، بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرتبوو.