Halit Süleyman,Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
جه‌رابلوس - AA
له ناوچه‌ی وه‌عری حومسه‌وه كه له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆدراوه و ئاگربه‌ست به‌شێوه‌یه‌كی چڕ تیایدا پێشێل ده‌كرێت، چواره‌مین كاروانی سه‌ربازانی ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی گه‌یشتنه جه‌رابلوس.
كاروانه‌كه دوێنێ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ له ناوچه‌ی وه‌عری ناوه‌ندی پارێزگای حومسه‌وه به‌ڕێكه‌وت كه پێكهاتبوو له دوو هه‌زار و 538 كه‌س و، كاته‌كانی شه‌و گه‌یشته شارۆچكه‌ی ئەلباب كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پاككراوه‌ته‌وه.
كاروانه‌كه كه پێكهاتبوو له 55 پاس كه 733 ژن و 871 منداڵی تێدابوو، له‌گه‌ڵ 55 نه‌خۆش و 12 بریندار، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئەلباب ره‌وانه‌ی كه‌مپی په‌نابه‌رانی زۆگارای جه‌رابلوس كران كه ده‌كه‌وێته ریفی باكووری حه‌له‌به‌وه.
كاروانه‌كه كه 12 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی سه‌ربه مانگی سووری كه برینداران و نه‌خۆشه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو یاوه‌ری ده‌كرد، كاته‌كانی به‌یانی گه‌یشتنه كه‌مپه‌كه.