Sangar Hamad Azeez
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
هەزار و ٣٥٤ هاووڵاتی سووری کە لەژێر گەمارۆی رژێمەکەی ئەسەد بوون لە حومس، گواسترانەوە بۆ ناوچەکانی عەزاز و جەرابلوس.
بە گوێرەی روونکردنەوەی بەرپرسێکی رێکخراوی مرۆیی ئازادییەکان و مافی مرۆڤی تورکیا (İHH) ئەو هاوڵاتییانەی کە گواستراونەوە بۆ عەزاز و جەرابلوس لەلایەن ئەو رێکخراوەوە کۆمەک کران.
راگەیەندرا کە رێکخراوەکە ١٠ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ژمارەیەک پێداویستی رۆژانە و ٢٥٠ خێوەتی بەسەر ئەو هاووڵاتییانە دابەشکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییانەی کە گواستراوەنەتەوە بۆ خێوەتەکان هەزار بریتی بوون لە ٤١٢ ئافرەت، ٥١٩ منداڵ و ٤٢٣ پیاو.