Sangar Hamad Azeez,
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
پەنابەرانی سووری لە شاری مەڕەش لە تورکیا، یەکەم پارشێویان ئەنجام دا.
ژمارەیەک لە پەنابەرانی سووری کە ماوەی پێنج ساڵە لە کەمپەکانی شارۆچکەی دولکادیرئۆغڵوی سەر بە پارێزگای مەڕەش ژیان دەگوزەرێنن یەکەم پارشێویان ئەنجام دا.
لە لێدوانێکی بۆ ئانادۆڵو، پەنابەر خزر یەتیم کە باوکی دوو منداڵە گوتی: "سوپاس بۆ خوا کە گەیشتینەوە رەمەزانێکی دیکە، سوپاسی هاووڵاتیانی تورکیا دەکەین بەڕاستی یارمەتی دەرمانن، ئینشائەڵا لەبەر خاتری رەمەزان کۆتایی بە جەنگ دێت و کۆتایی بەو رق و کینانە دێت".
پەنابەرێکی دیکە بەناوی میرزا عەممار گوتی: "ئەمە چوارەم رەمەزانە لە دووری نیشتیمانەکەم لە تورکیا رەمەزان بەڕێ بکەم، لە تورکیا وەک ئەوەیە لە ماڵی خۆم بم سوپاسی حکوومەت و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکەم، لەخودا دەپارێمەوە ئەم جەنگە بەکۆتا بێت و ئێمەش بە زێدی خۆمان شاد بینەوە، خودای گەورە لە مانگی رەمەزان دا دڵی مسوڵمانان خۆش بکات".
پەنابەرێکی دیکە بەناوی فاتیمە غەدور گوتی: "لەو مانگەدا بەردەوام نزا بۆ وڵاتەکەم دەکەم و لەخودا دەپاڕێمەوە جارێکی دیکە بە نیشتیمانەکەمان شاد بینەوە".