Muhammet Ali Kemal
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
لەپارێزگای عوسمانییەی تورکیا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنە نێو پرۆژەیەکی ئاودیرییەوە، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ی دیکەش برینداربوون کە چواریان برینەکانیان سەختە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێک لە ئیسکەندەرۆنەوە بەڕێکەوتووە و خوێندکارانی سەرەتایی، مامۆستایان و دایک و باوکانی تێدابووە، لەسەر رێگەی گشتیی عوسمانییە-کازان وەرگەڕاوە و کەوتووەتە نێو پرۆژەیەکی ئاودێرییەوە.
دوای رووداوەکەش ژمارەیەکی زۆر ئامبولانس و تیمی رزگارکردن رەوانەی ناوچەکە کراون و دانیشتوانی ناوچەکەش هاوکاریی تیمەکانیان کردووە بۆ دەرهێنانەوە سەرنشینانی پاسەکە لەنێو پرۆژەکەدا.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەئەنجامی رووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون کە چواریان برینەکانیان سەختە. بریندارەکان لەرێگەی ئامبوڵانسەکانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەلایەکی دیکەوە پاسە نقومبووەکە بەهاوکاری کرێن لە پرۆژە ئاودێرییەکە دەرهێندرا.