Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
ئورفا
یەکەمین نوێژی تەڕاویح مانگی رەمەزان لە نشینگەی بەلیکل گۆلی مێژووییلە شاری ئورفا ئەنجامدرا.
دەگێرنەوە دەڵێن حەزرەتی ئەیوب، حەزرەتی شوعەیب و حەزرەتی ئیبراھیم لە شاری ئورفا ژیاون، ئەمەش وایکردووە کە ئەم شارە بە ناوی پێغەمبەران ناوببردرێت.
بەھۆی مانگی رەمەزانەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ناوچە جیاکانی تورکیا سەردانی ئەو ئەشکەوتەیان کرد کە دەگێرنەوە حەزرەتی ئیبراھیم تێیدا لەدایکبووە و نزایان کرد.
ئەوانەی سەردانی ئەو ناوچەیان کرد، یەکەمین نوێژی تەڕاوحیان لە مزگەوتەکانی نزیک ناوچەی بەلیکل گۆل ئەنجامدا.
یەکێک لە ھاووڵاتیانی تورکیا بەناوی ئەحمەد دورماز خۆشحاڵی دەربڕی بەھۆی ھاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
دورماز ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان بۆ ئەنجامدانی یەکەمین نوێژی تەراویحی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ ھاتوونەتە ناوچەی بەلیکل گۆل و لەو مانگەش نزا بۆ گشت موسڵمانان دەکەن.