12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
AA
دانیشتوانی شارەکانی ھەولێر و سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم نوێژی تەراویحی رمەزانی ئەمساڵ، روویان لە مزگەوتەکان کرد.
یەکێک لەو مزگەوتانەش کە نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجامدرا، مزگەوتی جەلیل خەیات لە ھەولێر بوو.
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی مزگەوتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ کە ١٨ھەمین رۆژی رەمەزان بوو، جارێکی دیکە دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە.
موسڵمانان لە سلێمانی و ھەولێر، بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێم، یەکەم نوێژی تەراویحی ئەمساڵیان لە مزگەوتەکان ئەنجامدا.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، رۆژی ٤ی ئادار، بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم رێوڕەسە ئایینییەکان لە مزگەوت، کڵێسا و پەرستگاکان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان.