Zana Natık Kerem
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لەبارەی ئەوەی لە شنگال روودەدات، ھەروەھا ھێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر و گەمارۆدانی ژمارەیەک فڕۆکەخانە لە باشووری عێراق رایگەیاند کە لەوانەیە ھەموو ئەو رووداوانە سەرەتایەک بێت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق.
موقتەدا سەدر لە توێتێکدا ئاماژەی بە پێشھاتەکانی عێراق کردووە و تیایدا ئەوەی نووسیووە:
"ھیچ کاتێک قبوڵم نەکردووە و قبوڵشی ناکەم، وڵاتانی دراوسێ دەستوەردەنە کاروباری عێراق یان دەستدرێژی بکرێتە سەر عێراق، ھەروەھا رازی نیم و رازیش نابم کە عێراق ببێت بە سەرچاوەیەک بۆ دەستدرێژکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ. ئەگەر کێشەی ھەڵپەسێردراو لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ھەبێت، ئەوا پێویستە حکوومەت بە گفتوگۆ چارەسەریان بکات".
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ھەروەھا ھۆشداریداوە لەوەی کە لە شنگال و لەسەر سنوور لەگەڵ تورکیا روودەدات و رایگەیاندووە کە "پێویستە حکوومەت بەوریایی و ژێرییەوە، ھەڵسوکەوت لەگەل ئەو رووداوانەدا بکات".
موقتەدا سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی "ئەوەی لە شنگال روودەدات و لەگەڵ ھێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر و گەمارۆدانی ژمارەیەک فڕۆکەخانە لە باشووری عێراق، ھەموو ئەو رووداوانە لەوانەیە پێشەکییەک بێت بۆ دەستوەردانەکانی ناوخۆ و دەرکیی هەروەها بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و ھەڵوەشاندنەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە کە ھەموو ئەوانەیش شورەییە".
چاوەڕوان دەکرێت پێنجی مانگی ئاداری داھاتوو، پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس سەردانی عێراق بکات.