Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
09 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2024
قودس ــ AA
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ئاراستەکردنی ١٥ مووشەک لە لوبنانەوە بۆسەر ناوچەی جەلیل باکووری ئیسرائیل چاودێری کراوە.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە ئاراستەکردنی ١٥ مووشەک لە لوبنانەوە بۆسەر جوولەکەنشینەکانی سەربە ناوچەی جەلیل چاودێرکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لە مووشەکەکان لە چۆڵەوانییەکانی دەوروبەری ناوچەی جەلیل کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام ھێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.
پشتر کەناڵەکە ئاماژەی بەوەدابوو، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە ئاراستەکرابوو لە جوولەکەنشینی نەھاریا باکووری ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی نەبووە.