Lejla Biogradlija
10 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
لە شاری سەرایڤۆی پایتەختی بۆسنا و هەرزەگۆڤینا فیلمی دۆکیۆمێنتاری "بەڵگە"ی ئاژانسی ئانادۆڵو لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکان نمایش دەکرێت.
فێستیڤاڵەکە لە ١٣ تا ١٧ی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت و ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانییەتی.
فیلمی بەڵگەیی "بەڵگە" کە بە تاوانەکانی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە دەخاتە ڕوو لە ١٤ی ئەیلول نمایش دەکرێت.
- لە فێستیڤاڵەکەدا جەخت لە دۆزی فەڵەستین دەکرێتەوە
لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکیۆمێنتاریی جەزیرەی باڵکان هەوڵ دەدرێت ئێش و ژانەکانی خەڵکی غەززە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان نمایش بکرێت.
وابڕیارە هەروەها ٢٤ فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ئابووری جیهان و ئاڵۆزییەکانی سیاسی و هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئیسرائیل دژ بە فەلەستینییەکان نمایش بکرێت.