Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2024
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ سێ تیرۆریستی داعش، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان، دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی ڕەسافە، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەددین، سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.