Sarmand Hameed ,Heman Hussein Yaseen
11 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
هەولێر - AA
دانیشتوانی شاری ھەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم نوێژی تەراویحی رمەزانی ئەمساڵ، روویان لە مزگەوتەکان کرد.
یەکێک لەو مزگەوتانەش کە نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجامدرا، مزگەوتی جەلیل خەیات بوو.
دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی مزگەوتەکان بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ کە ١٨ھەمین رۆژی رەمەزان بوو، جارێکی دیکە دەرگای مزگەوتەکان بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە.
موسڵمانان بە پابەندبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، یەکەم نوێژی تەراویحی ئەمساڵیان لە مزگەوتەکان ئەنجامدا.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، رۆژی ٤ی ئادار، بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم رێوڕەسە ئایینییەکان لە مزگەوت، کڵێسا و پەرستگاکان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان.