Sarmand Hameed
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان.
ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ئەمینداری گشتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەلاحەددین بەهائەدین ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بارزانی پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین کردووە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرک و كارەكانیدا، هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لە ئەمینداری یەكگرتوو كردووە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی هیوای پتەوتربوونی برایەتی و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكانی خواستووە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان.