Abdulhameed Husseın Karam
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێشهاتەکانی عێراق و رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە "گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه مافێكى ده‌ستوورييه، به‌ڵام به‌كارهێنانى توندوتيژى و په‌لاماردان و ره‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره. بهنيگهرانييهكى قووڵه‌وه له رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا دهڕوانين كه كارێكى به ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ره‌تكراوه‌يه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته مهترسييهوه".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە "ئه‌مريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له رزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆرستانى قاعيده و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئەوەیشی دووپاتکردووەتەوە کە نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێت پارێزراو و رێزلێگيراو بن و رایگەیاندووە "داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌ركى خۆيان له پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه و دامه‌زراوه و نێرده ديپلۆماتييه‌كان بدرێت.