سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانی ھەرێمیی بۆ جێگرهكانی دەرکرد
- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرهكهی، دەرکرد.
Arbil
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرهكهی، دەرکرد.
لە راگەیانراوێکدا، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، فەوزی ھەریری، ئاشكرایكرد سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەرکردووە.
له راگهیهنراوهكهی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندا هاتووه:
"سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، رۆژی یهكشهممه، ٨ی ئهیلوولی ٢٠١٩، فەرمانی ھەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا وەک جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەرکرد".