Hamit Hüseyin
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
ھەولێر - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بەسەردانێک گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.
بەپێی ھەوالێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، سەمیر ھەورامی گوتەبێژی رەسمی جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە "بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە بیروت، ئەمڕۆ ١١/٩، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی کردووە، بڕیارە لەو دیدارەدا وتارێک پێشکەش بکات سەبارەت بە تەحەدداکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لە رووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانکاری ناوچەکە بە گشتی".
بريارە ھەر لە میانی سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.