لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان باس لە بارودۆخی سیاسی ناوخۆی ھەرێم کرا و رۆشنایی خرایە سەر سەقامگیریی سیاسی و قەیرانی دارایی و ھەروەھا پڕۆسەی چاکسازی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.
Hamit Hüseyin
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2016
ھەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان عیرفان عەبدولعەزیز و شاندی یاوەری کرد.
بە پێی ھەوالێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دوا پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا و ھەروەھا ئاییندەی پەیوەندییەکان و ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان و تەحەدیات و دەرفەتەکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی ناوخۆی ھەرێم کرا و رۆشنایی خرایە سەر سەقامگیریی سیاسی و قەیرانی دارایی و ھەروەھا پڕۆسەی چاکسازی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.