Hemın Othman Mohammed
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2016
په‌رله‌مانتاری شاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په ئاڵتان تان: "پێویسته په‌كه‌كه به په‌له چه‌كه‌كانی بێ ده‌نگ بكات. پێویسته ده‌وڵه‌تیش به په‌له له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كاندا ده‌ست به دانوستان بكات بۆبه دیموكراسی كردن، به‌رفراوانكردنی ماف و ئازادی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له په‌رله‌مانی توركیا رێكیخست، تان ره‌خنه‌ی له سزادانی ئه‌و دوو كه‌سه گرت به زیندانی هه‌تا هه‌تایی، كه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ریان، به‌تۆمه‌تی ناردنی منداڵێكی تەمەن 15 ساڵ بۆ شاخ له شارۆچكه‌ی مالازگیرتی سەربە پارێزگای مووش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پرسی پارێزبه‌ندیی یاسایی، ئاڵتان تان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه جگه له بیروڕای سیاسی په‌رله‌مانتارانیش وه‌ك هاووڵاتییانی ئاسایی له هه‌موو جۆره بارودۆخێكدا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و، گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین کە پارێزبه‌ندیی یاسایی سه‌رله‌نوێ رێكبخرێته‌وه، ته‌واو هه‌ڵبگیرێت. جگه له ده‌ربڕینی بیروڕای سیاسی، ده‌خوازین پارێزبه‌ندی سه‌ر هه‌مووان هه‌ڵبگیرێت".
تان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له دۆخێكی بارگرژاویدا كارێكی دروست نییه هه‌ده‌په هه‌مووی له په‌رله‌مان ده‌ربكرێت و گوتی: "سیاسه‌تی له‌ناوبردنی هه‌ده‌په ئاسووده‌تان ناكات. بۆ وڵاتیش باش نییه. ئه‌و كاره هاوكاریش نابێت له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد. وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوكار نابێت رێگاش له‌به‌رده‌م كێشه‌ی گه‌وره‌تردا ده‌كاته‌وه. به‌ڕێز داودئۆغڵو ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره درێژ بكاته‌وه و دوای بخات، باشیش ده‌كات. به‌ڵام به‌ڕیز سهركۆمار ده‌ڵێت "بابه‌ته‌كه په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن". هه‌ر چۆنێك بێت فشار له‌سه‌ر په‌رله‌مان، فراكسیۆنی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیران دروست ده‌كه‌ن بۆ ئاراسته‌یه‌ك، كه ئه‌و فشاره‌ش خێر بۆ ولات ناهێنێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا ئاڵتان تان گوتی: "پێویسته په‌كه‌كه به په‌له چه‌كه‌كانی بێ ده‌نگ بكات. پێویسته ده‌وڵه‌تیش به په‌له له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كاندا ده‌ست به دانوستان بكات بۆبه دیموكراسی كردن، به‌رفراوانكردنی ماف و ئازادی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه. ناكرێت توركیا درێژه به بارگرژی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بدات. هه‌روه‌ها توركیا ناتوانێت له یه‌ك كاتدا ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیادا بكات. له یه‌ك كاتدا ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێدا سووریا، ئێران، عێراق، میسر، ئه‌رمه‌نستان..دا درێژه به شه‌ڕ بدات".