Hemın Othman Mohammed
10 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په، ئاڵتان تان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌نگاو نه‌نراوه به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی پایەی سیاسی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و گوتی: "رۆژی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه، 22 هه‌زار مامۆستا مافی مامۆستایه‌تیان لێسەندرایەوە. ئێوه رۆژێك دوای كوده‌تاكه 22 هه‌زار مامۆستاتان دۆزییەوه، چۆنه نه‌تانتوانیوه وه‌زیرانی كوده‌تاكه بدۆزنه‌وه؟".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای په‌رله‌مانی توركیا سازی كرد، تان باسی له‌وه كرد كه 25 رۆژ به‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی تیپه‌ڕیوه، له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 160 جه‌نه‌راڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س له كارمه‌ندانی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، به‌ڵام گرنگترین پایه‌ی كوده‌تاكه كه پایه‌ی سیاسییه هیچ كارێك نه‌كراوه و هیچ پێشهاتێك نییه له‌و باره‌یه‌وه.
تان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه دوای كوده‌تاكه ئه‌نجوومه‌نێكی وه‌زیران دروست ده‌بوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لیستێك له‌و باره‌یه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو و پرسی: "كێ ده‌بووه سه‌رۆكوه‌زیران، كێ ده‌بووه سهركۆمار، سه‌ركرده‌ی كوده‌تاكه كێ بوو، ئه‌مانه هیچیان نییه. ره‌نگه ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییه‌ی کە له توركیادا بوومه‌له‌رزه راسته‌قینه‌كه دروست ده‌كات ئه‌وه‌بێت. ئه‌و لیسته‌ی كه شاراوه‌ته‌وه، نازانرێت یان ناتوانرێت ئاشكرابكرێت له كوێیه؟ پایه‌ی سیاسی كوده‌تاكه له كوێیه؟"
ئاڵتان تان، به‌پێویستی زانی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه به‌باشی جیاكاری بكرێت له نێوان ته‌مه‌ن و دامه‌زراوه‌دا و گوتی: " رۆژی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه، 22 هه‌زار مامۆستا مافی مامۆستایه‌تیان لێسەندرایەوە. باشه چۆن یه‌ك به یه‌ك له‌و 22 هەزار مامۆستایه‌تان پرسیه‌وه و لێتان كۆلیه‌وه؟ ئێوه رۆژێك دوای كوده‌تاكه 22 هه‌زار مامۆستاتان دۆزییەوه، چۆنه نه‌تانتوانیوه وه‌زیرانی كوده‌تاكه بدۆزنه‌وه؟".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، تان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا ئه‌رێنی بووه و به‌پێویستی زانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانیدا په‌یوه‌ندی باش بێت.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، ئالتان تان، باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌شداریکردنی راوێژكاری میت، هاكان فیدان له سه‌ردانه‌كه‌ی رووسیادا له كاتی ئاسایی‌دا ئاساییه، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی تیایداین نائاساییه و گوتی: "كاتێک ده‌ڵێم نائاساییه واتا له روونكردنهوهكاندا له‌به‌رچاو خه‌ڵكدا تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن 'كاتێک به دۆڵدا تێپه‌ڕیت ئه‌سپ مه‌گۆڕه'، پاشانیش به هه‌مان ئه‌سپ ده‌ڕۆن".