Mustafa Melih Ahıshalı
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حوسه‌ین جابر ئه‌نساری، خۆی له وه‌ڵامی پرسیارێك دزییه‌وه كه ئاراسته‌ی كرا. پرسیارەکەش ئەمە بوو کە ئایا ئێران په‌یه‌ده به رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێت یان نا.
ئه‌نساری كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی ده‌دایه‌وه، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئانادۆڵو كه پرسی ئایا ئێران به فه‌رمی یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ناسێت؟ گوتی: "راسته‌وخۆ پاش رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، ئێران رووداوه‌كه و رووداوه تیرۆریستییه‌كانی هاوشێوه‌ی به‌توندی ئیدانه كردووه".