Hemın Othman Mohammed,muhamad salih
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2016
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئێران، ئایه‌توڵڵا عەلی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی رایگه‌یاند: "هه‌ندێ لایه‌ن، دوور له ئه‌خلاقی سیاسی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی خه‌باتیان بۆ شۆڕش كردووه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به لایه‌نگری بەریتانیا. له كاتێكدا، گه‌ل زۆر باش ده‌زانێت كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و تۆمه‌ته بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه له شۆڕش".
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران İRNA، له میانه‌ی گوتارێكیدا بۆ چه‌ند ئه‌كادیمیست و خوێندكارێكی زانكۆ له تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی، ره‌فسنجانی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی داوه‌ته‌وه كه له رۆژانی رابردوودا ئاراسته‌ی خۆیی و ریفۆرمخوازانی وڵاته‌كه‌ی كرابوو.
ئەو گوتیشی: "له‌م رۆژانه‌دا، هه‌ندێ لایه‌ن دوور له ئه‌خلاقی سیاسی و كۆمه‌ڵگا، دوور له به‌های مرۆیی و ئیسلامی، نه‌زانانه هه‌ندێ كه‌سایه‌تی سیاسی كه خه‌باتیان بۆ شۆڕش كردووه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌ستووره‌وه دانیان پێدا نراوه به 'لایه‌نگری بەریتانیا' و 'مانه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌ری رۆژئاوا' تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. له كاتێكدا گه‌ل زۆر باش ده‌زانێت كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و تۆمه‌ته بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه له شۆڕش".
شاره‌زایانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كاندیداکانی هه‌ڵبژاردنی 26ی شوبات، كه پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایان و 10مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێرانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌مه‌به‌ستی ناشرینكردنی ئۆپۆزسیۆن و راكێشانی ده‌نگده‌ران به‌لای خۆیاندا، ئه‌و جۆره پروپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن. هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی هه‌ینی 26ی شوبات له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌مه‌ش گرنگییه‌كی زۆری بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌یه كه تیایدا شه‌ش هه‌زار و 229 كاندیدا كێبڕکێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 290 كورسی په‌رله‌مان.