Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان رایگەیاند: "له هه‌ر لایه‌كه‌وه هێرش ئه‌نجامدرابێت، له هێزه‌كانی رژێمی سووریا، داعش یان په‌یه‌ده، له‌هه‌ر لایه‌نێكیه‌وه به‌م شێوه‌یه بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وتبێته نێو سنووری توركیا، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا شتێكی تازه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه تازه‌یه، بوونی جموجووڵی جیاجیای هێزه‌كانه".
ئاكدۆغان له‌دیمانه‌یه‌كیدا له Kanal 7 وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤی ئه‌مڕۆ دایه‌وه.
له‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی په‌یه‌ده له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه پرسیار ئاراسته‌ی ئاكدۆغان كرا و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند كه ئه‌مه دۆخێكی تازه نییه و هه‌ڵوێستی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بووه.
ئاكدۆغان گوتی: "له هه‌ر لایه‌كه‌وه هێرش ئه‌نجامدرابێت، له هێزه‌كانی رژێمی سووریا، داعش یان په‌یه‌ده، له‌هه‌ر لایه‌نێكیه‌وه به‌م شێوه‌یه بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وتبێته نێو سنووری توركیا، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا شتێكی تازه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه تازه‌یه، بوونی جموجووڵی جیاجیای هێزه‌كانه. ئێمه رامانگه‌یاند كه په‌ڕینه‌وه‌ی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه بۆ رۆژئاوای فورات هێڵی سووره و رێگه به‌وه ناده‌ین".
ئاکدۆغان لەو بارەیەوە زیاتر دوا و گوتی: "ئەمانە پرسگەلێکن کە تایبەتن بە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاوە. رۆژی رابردوو لەچوارچێوەی بەزاندنی سنووری یاسایی تورکیادا، وەڵامی هێرشەکان دراوەتەوە. ئەمە بەخۆڕای رووی نەداوە. تورکیا لە کەنارەوە دانانیشێت و سەیر بکات. بەڵکو هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی هەیە. پێشرەوی پەیەدە بەرەو عەزاز و فشار کردنە سەر تەلرفات شتێکی قبوڵ نەکراوە. بەتایبەت بڕینی جموجۆڵی بەشی سەرەوەی حەڵەب، بۆخۆی کێشەیە، بەهۆی کێشەکانی تەلرفاتەوە شەپۆلێکی ١٠ هەزار کەسی بۆ تورکیا دەستی پێ‌کرد.
ئاکدۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت پەیەدە فڕۆکەخانەی عەزاز بەجێبهێڵێت و لەو ناوچەیە هیچ جۆرە فشارێک دروست نەکرێت.
ئاکدۆغان گوتیشی: "تورکیا لەرووی سەربازییەوە توانای هەیە کە ئەوان لەو ناوچانە وەدەرنێت. کاری پێویستی بۆ کراوە. لەرووی دیپلۆماسیشەوە رۆژی رابردوو سەرۆکوەزیرانمان لەگەڵ جۆ بایدن ئاخاوتنیان ئەنجام داوە. ئەوەی پێویست بووە گوتویەتی. دەبێت هێزە چەکدارەکان لەوێ بکشێننەوە. ئەگەرنا ئەو دۆخە ناکرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت. ئەمە هاوسەنگی تەواوی ناوچەکە دەگۆڕێت. ئەمە لەئەنجام بە قازانجی داعشدا دەشکێتەوە. سەیرکەن، یەپەگەو پەیەدە لەگەڵ رژێمدا هاریکاری دەکەن. رووسیا هاریکاری رژێمە. رژێمی ئەسەد بەسەدان هەزار کەسی کوشتووە بەڵام سەیرکەن هاوبەشەکەی کە رووسیایە، بەهەمان شێوەیە و هاوبەشی تاوانێتی".
لە کۆتایی قسەکانیدا جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان باسی لە بەشداربوونی رووسیا لە پێکدادانەکان کرد و گوتی: "رووسیا کێ بۆردومان دەکات؟ لەسەر هێڵی تەلرفات کێ هەیە، داعش هەیە؟لەسەدا ٩٥ یان ئۆپۆزسیۆنی میانڕەون. خوێندنگە و کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج. لەوێ ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو ٥-٦ گوندییان لە داعش سەندبوو، دواتر رووسیا هاتو بۆردومانی ئۆپۆزسیۆپنی کرد. ئەمە واتای چییە؟ ئەمە خزمە بە داعش دەکات. لەو ناوچەیە رژێم، رووسیا، پەیەدە، داعش، زۆر بە جددی هاریکاری یەکتر دەکەن".