Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تانژو بیلگیچ، له‌باره‌ی بانگه‌وازی هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی جۆن كیربی كه رایگەیاندبوو توركیا و په‌یه‌ده تۆپبارانه‌كانیان رابگرن و گوتی: "به سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشای روونكردنه‌وه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی ده‌كه‌ین كه توركیای هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده ده‌خاته یه‌ك تای ته‌رازوو".
بیلگیچ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
بیلگیچ رایگه‌یاند كه به‌توندی روونكردنه‌وه‌كه‌ی كیربیان پڕۆتێستۆ كردووه و بابه‌ته‌كه‌یان به به‌رپرسانی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه.
ناوبراو رایگه‌یاند، به‌هۆی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ قه‌ندیل سیاسه‌تی توركیا روونه به‌رانبه‌ر په‌یه‌ده و له‌سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریکا جۆ بایدن، به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیان له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه پێشكه‌ش به ناوبراو كردووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه هێرشی په‌یه‌ده بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌زاز و ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووری جێگای قبوڵكردن نییه.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌وازی له توركیا و په‌یه‌ده كردبوو بۆ راگرتنی تۆپبارانه‌كانیان، بیلگیچ له‌به‌رانبه‌ردا گوتی: "به سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشای روونكردنه‌وه‌كانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی ده‌كه‌ین كه توركیای هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده ده‌خاته یه‌ك تای ته‌رازوو".