سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەکاتی گەشتەکەیدا بۆ ئۆکراینا، لەناو فڕۆکەکە دەربارەی رۆژەڤی تورکیا و ناوچەکە بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
داودئۆغڵو ئاماژەی بە سەردانەکەیدا لەم کاتە کە چەند رەهەندێکی هەیە و باسی لە پێشهاتەکانی ناو سووریا کرد و راگەیاند کە "پەیوەندییەکی سرووشتی هەیە لەنێوان پێشهاتەکانی ئۆکراینا و سووریا و ناوچەکە و گوتی: "ئەگەر لە ٢٠١٣دا کاردانەوەی دروست لەبەرامبەر ئەو پاڵپشتییانەی رووسیا بۆ رژێمی سووریا بگیرایەتە بەر و لەسەر پێدانی چەکی کیمیایی کاردانەوە هەبوایە، ئەگەری هەبوو رووسیا لە ئۆکراینا بەو شێوەیە هەڵوێستی دوژمنکارانەی نیشان نەدابا".
لەبارەی بانگەوازەکانی وڵاتان بۆ وەستاندنی بۆردومانی یەپەگە لە نزیک عەزاز و دەوروبەری، داودئۆغڵو گوتی: "ئەو بانگەوازانەی دەکرێت لەمەڕ یەپەگە مانای هەیە. چونکە یەپەگە بەروونی بۆتە ئامڕازێکی دەستی رووسیا لە سووریا".
سەرۆکوەزیران داودئۆغڵو: "لە ئێستادا هێزەکانی یەپەگە لە چواردەوری عەزاز دوورخراونەتەوە .ئەگەر لە عەزاز نزیک ببنەوە، رووبەڕووی توندترین کاردانەوە دەبن. رێگە نادەین عەزاز بکەوێت. دەبێت تەواوی دنیا ئەمە بەباشی بزانێ".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی رژێمی سووریا یەپەگەن و ناکرێت یەپەگە وەک ئەکتەرێکی سووریا ببینین گوتی: "ئەمڕۆ پەکەکە لە تورکیا و یەپەگە لە سووریا بە ئاشکرا بوونەتە ئامرازێک بەدەست رووسیاوە. بوونەتە داشی سیاسەتەکانی ئەو. ئەگەر ئەمە بەڕاستی نەبینین، لە داهاتوودا کێشەی تر دروست دەبێت. رووسیا بۆ تەنگاوکردنی تورکیا ئەو ئامرازانە بەکاردەهێنێت. هەربۆیە هەڵوێستی ئێمە زۆر شەرعییە و بنەمایەکی هەیە".
سەرۆکوەزیران رایگەیاند: "یەکەم تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتە بەر.هیچ وڵاتێک هاوتای تورکیا کاریگەر نابێت بە رووداوەکانی ناو سووریا، هەربۆیە هیچ دوودڵ نابین لەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست. دووهەمینیشیان لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو لە نێو ڕاڕەوی حەڵەب-تورکیا و داخستنی لەڕێی یەپەگەوە کە لەقۆناغی دواتردا کار بۆ پەڕینەوە بۆ رۆژهەڵاتی عەزاز دەکرێت، دواتر ئەگەری یەکگرتنەوەی ئەوهێزانەی یەپەگە هەیە کە لە کۆبانێەوە دێن، تورکیا لەکۆنەوە هەڵوێستی روونە. یەپەگە ناتوانێت بپەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای فورات. لە عەزاز و عەفرین-یش بەهەمان شێوە ناپەڕنەوە بۆ رۆژهەڵات. لەوێ ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی لێیە. چاودێری روونکردنەوەکان دەکەین. ئەگەر لە روونکردنەوەکاندا ئەم تابلۆیە لەبەرچاوبگیرێت کارێکی باش دەکرێت".
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەشدا کە هێرشەکانی یەپەگە بۆسەرعەزاز نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی ئەمنییەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
داودئۆغڵو جهختی كردهوه كه هێرشهكان دهبنه هۆی شهپۆلی نوێی كۆچ و لەو بارەیەوە گوتی: "یهكهم، رێگری كردن له لێشاوی كۆچ بۆ توركیا. دووهم، پاراستنی ئاسایشی سنووری توركیا. سێیهم، بهردهوام دهبین له ههڵوێستمان بۆ دژایهتیكردنی بهشداری یهپهگه لهگهڵ هێزهكانی رژێمی سووریا و ئێران و رووسیا دژی هێزه ئۆپۆزسیۆنه میانڕهوهكانی سووریا. لهههرشوێنێكدا بهپێویستی بزانین كاری پێویست ئهنجامدهدهین".
داودئۆغڵو رایگهیاند ئهو خاڵانه دهبنه یارمهتیدهری قۆناغی ئاشتی له سووریا.news_share_descriptionsubscription_contact



