Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتوڵموش :
- "هه‌رگیز بیرله‌وه ناكه‌ینه‌وه به‌شداری له ههنگاونانێكدا بكه‌ین كه توكیا دووچاری سه‌ركێشی بكاته‌وه. به‌ڵام ده‌ره‌نجام له‌رووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه، توركیا له ئاماده‌باشی ته‌واودایه. هه‌ر رێوشوێنێك پێویست بێت ده‌یگرێته به‌ر دژ به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ری و له ئێستاشدا له چاوه‌ڕوانی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوینانهدایه".
- "ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له جوگرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یاریی جه‌نگخوازی ئه‌نجامبده‌ن، خۆیان باشتر ده‌زانن ده‌ره‌نجامی ئه‌مه ده‌گاته خاڵێكی چه‌ند دوور له‌وه‌ی پلانیان بۆ داناوه".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی سەر سنووری سووریا، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتوڵموش رایگه‌یاند: "هه‌رگیز بیرله‌وه ناكه‌ینه‌وه به‌شداری له ههنگاونانێكدا بكه‌ین كه توكیا دووچاری سه‌ركێشی بكاته‌وه. به‌ڵام ده‌ره‌نجام له‌رووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه، توركیا له ئاماده‌باشی ته‌واودایه. هه‌ر رێوشوێنێك پێویست بێت ده‌یگرێته به‌ر دژ به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ری و له ئێستاشدا له چاوه‌ڕوانی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوینانهدایه".
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئا خه‌به‌ردا، كورتوڵموش وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی توركیا له‌سه‌ر سنوور كه ئایا ئه‌و سه‌ردانه هێمایه بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی یان نا؟ كورتوڵموش گوتی: "توركیا له ناوچه‌كه‌دا زۆر هه‌ستیاره له روودانی جووڵه‌یه‌كی وشكانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی سووریا گه‌یشتۆته ئاستێكی ئاڵۆز".
كورتوڵموش، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رگیز بیرله‌وه ناكانه‌وه به‌شداری له ههنگاونانێكدا بكه‌ن كه توكیا دووچاری سه‌ركێشی بكاته‌وه و گوتی: "به‌ڵام ده‌ره‌نجام له‌رووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه، توركیا له ئاماده‌باشی ته‌واودایه. هه‌ر رێوشوێنێك پێویست بێت ده‌یگرێته به‌ر دژ به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ری و له ئێستاشدا له چاوه‌ڕوانی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوینانهدایه. ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كه توركیا ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی ئه‌نجام ده‌دات. به‌ڵام توركیا زۆر له نزیكه‌وه چاودێری هه‌موو پێشهاتیكی ئه‌ودیوی سنوور ده‌كات. خوانه‌كا هه‌ر كاتێک له‌وێوه هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر سنووره‌كان و سه‌روه‌ری توركیا، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆره ناوچه‌كه له رووی سه‌ربازییه‌وه له دۆخێكی هه‌ستیاردایه. ئاساییه له ناوچه‌یه‌كدا كه یه‌كه‌ی سهربازیمانی لێیه به‌رپرسانی سه‌ربازیمان لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بكه‌ن".
كورتوڵموش كه بانگه‌واز له ئه‌مریكا و رووسیا و هێزه‌كانی دیكه ده‌كات به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به گوته‌كانی دا: "جارێكی‌تریش ده‌یڵێمه‌وه، ئه‌مریكا، رووسیا و هێزه‌كانی دیكه ده‌بێت به‌ئاگابێنه‌وه. نابێت له‌سه‌ر مێزێك وه‌ك ئه‌وه‌ی یاری بكه‌ن یاریی جه‌نگخوازی له جوگرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له جوگرافیای رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا یاریی جه‌نگخوازی ئه‌نجامبده‌ن، خۆیان باشتر ده‌زانن ده‌ره‌نجامی ئه‌مه ده‌گاته خاڵێكی چه‌ند دوور له‌وه‌ی پلانیان بۆ داناوه. وه‌ك چۆن له‌سه‌ر پلانه‌كانیان له داگیركردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن رووسیا و داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ستاون، ده‌بێت بزانن ئێره ناوچه‌یه‌ك نییه وه‌ك ئه‌نجامدانی یاریی جه‌نگ، جه‌نگی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت. په‌نا به‌خوا ئێره ناوچه‌یه‌كه تا بڵێی كراوه‌یه بۆ لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فڕۆكه و كه‌شتیی و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی ته‌واوی زلهێزه‌كانی جیهانی تێدایه. ئه‌مه ته‌نها شه‌ڕی سووریا نییه، به‌ڵكو ده‌كرێت ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئه‌وه‌بێت كێ ده‌بێت باڵاده‌ستبێت له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست؟ لێره‌دا پێویسته هه‌مووان به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و هۆشیاربن. به هه‌ڕه‌شه‌كردن و یارمه‌تیدانی هه‌ندێكی گرووپی چه‌كدار هیچ كه‌س ئه‌نجامێك به‌ده‌ستناهێنێت".