سياسەت, جيهان

مەولود چاوشئۆغڵو: "پەکەکە پەلاماری کوردەکانی عێراق دەدات"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە پەکەکە دوژمنی برا کوردەکانمانە. ئێستاش پەکەکە پەلاماری کوردەکانی عێراق دەدات".

Nazlı Yüzbaşıoğlu, Behlül Çetinkaya, Zuhal Demirci, Muhammet Tarhan  | 24.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
مەولود چاوشئۆغڵو: "پەکەکە پەلاماری کوردەکانی عێراق دەدات"

TBMM

ئەنقەرە- AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە لیژنەی پلان و بوودجەی پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی لەبارەی بوودجەی وەزارەتی دەرەوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێشکەش کرد.

مەولود چاوشئۆغڵو باسی لە پێشهاتەکانی سووریا کرد و رایگەیاند "لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سووریادا کە نزیکەی ١٠ ساڵە بەردەوامە، ئێمەش ئەو تاڵییەمان چەشت کە سووریا چەشتی".

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئیدی سەقامگیری لە سووریا بێتە کایەوە و گوتی: "سەقامگیری سووریا پێویستە بە راماڵینی تیرۆریستان هەیە، ئێمەش لەڕێی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەنجامماندان توانیمان ئەم سەقامگیرییە بهێنینە ئاراوە و لە هەمان کاتدا رێگریشمان کرد لە دروستبوونی رێڕەوێکی تیرۆر لەسەر سنووری وڵاتەکەمان".

مەولود چاوشئۆغڵو باسی لە رەوشی عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەنقەرە نایەوێت عێراق-یش ببێتە مەیدانی ململانێی وڵاتانی جیاواز.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە تورکیا لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا-دا پشتی لە عێراق نەکردووە و پێداویستی پزیشکیی بۆ رەوانە کردووە.

مەولود چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکرد کە بە درێژایی ساڵی رابردوو ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆریستانی پەکەکە لە باکووری عێراق بەردەوام بووە و لە رێی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە دزەکردنی تیرۆریستانیان بۆ ناو تورکیا کەم کردوەتەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "هەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە پەکەکە دوژمنی برا کوردەکانمانە. ئێستاش پەکەکە پەلاماری کوردەکانی عێراق دەدات. بەهەمان شێوە ستەمەکانی رێکخراوەکە دژبە ئێزیدییەکان بەردەوامە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن