Aynur Ekiz
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كاردنه‌وه‌ی خۆی نیشان دا لەهەمبهر هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌شتییه‌كی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و رایگه‌یاند "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا ده‌كه‌م به‌هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌مان له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا".
کەمال كڵچدارئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو كاردنه‌وه‌ی خۆی نیشان دا لەهەمبهر هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارزگانیی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كه به‌ره‌و لیبیا به‌ڕێ كه‌وتبوو و گوتی: "كه‌شتییه‌كی ئێمه له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا وه‌ستێندرا و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌ڵكوترایه سه‌ر و پشكێندرا. ته‌نانه‌ت به كهشتیوانهكهیشهوه ده‌ست به سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كه به‌رز كرایه‌وه. بۆ چییه؟ رووداوی له‌و شێوه‌یه له چوون بۆ ئیسرائیلیش رووی دا. به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا ده‌كه‌م به‌هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌مان له سنووره ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا".