Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كەمال كڵچدارئۆغڵو گوتی:"ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیموكراسی و كۆمار و نەوە و ئایندەی توركیا زۆر گرنگە. هاتین و دەنگماندا، پیرۆزبێت لەهەمووان".
كڵچدارئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی 26ەمین پەرلەمانی توركیا، سەعات یەكی پاش نیوەڕۆ سەردانی خوێندنگەی چوكورئەمبار ئەرجەنتینی كرد.
ناوبراو لەگەڵ سەلڤی هاوسەری و كەرەمی كوڕیان گەیشتنە خوێندنگەكە و لە سندووقی ژمارەی 4137 دەنگیان دا.
لەبەردەم خوێندنگەكەدا خەڵكی بە چەپڵە پێشوازییان لە كڵچدارئۆغڵو كرد و دوای دەنگدان بۆ رۆژنامەوانانن دوا.
كڵچدارئۆغڵو گوتی: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیموكراسی و كۆمار و نەوە و ئایندەی توركیا زۆر گرنگە. هاتین و دەنگماندا، پیرۆزبێت لەهەمووان".