Abdullah Shukur
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
بەپێی هەواڵی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن، پرۆسەی دەنگدان لە سەعات ٧ی بەیانییەوە دەستی پێ کرد و سەعات ٤ی ئێوارە لە ٣٢ شاری رۆژھەڵاتی تورکیا کۆتایی ھات.
ھاوکات لە شارەکانی دیکەی تورکیا پرۆسەی دەنگدان لە سەعات ٨ی بەیانی دەستی پێ کرد و سەعاتی ٥ی ئێوارە کۆتایی ھات.
هەروەها دەنگدەران لە ١٧٥ ھەزار و شەش سندووقی دەنگدان دەنگی خۆیان بەکار ھێنا. جێگەی باسە پرۆسەی دەنگدان لە خاڵەکانی گومریکیش کۆتایی ھات.
پرۆسەی ھەڵبژاردن لە دەرەوەی تورکیاش لە ٥٤ وڵات ١١٣ نوێنەرایەتی سندووقی دەنگدان دانرابوو بە جۆرێک کە پرۆسەی دەنگدان لە ٨ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کرد و لە ٢٥ی تشرینی یەکەم کۆتایی ھاتبوو. ھاوکات بە فڕۆکەی تایبەتیش دەنگەکان بۆ تورکیا گواسترابۆوە.