Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی ئه‌نجامدا.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا مێركڵ سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆ گه‌یشته ئۆفیسه‌كه‌ی داودئۆغڵو له دۆڵمه‌باخچه و له‌لایه‌ن داودئۆغڵوه‌وه پێشوازی لێكرا.
پاش كه‌مێك گفتوگۆ وێنه‌یه‌كیان پێكه‌وه گرت.
سه‌ره‌تا و به‌رله دیداره‌كه مێركڵ پرسیارێكی ئاراسته‌ی داودئۆغڵو كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو"ئاتاتورك له دۆڵمه‌باخچه كۆچی دوایی كردووه؟" له‌وه‌ڵامدا داودئۆغڵو گوتی، "به‌ڵێ لێره كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێكی دیكه‌ی كۆشكهكهیه و بۆ ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و پێشوازی كردن له كه‌سانی گرنگی وه‌ك ئێوه ته‌رخانمان كردووه".
كۆبوونه‌وه‌ی داودئۆغڵو و مێركڵ له ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌داخراوی به‌ڕووی مێدیاكاندا ماوه‌ی سه‌عاتێك و 15 خوله‌كی خایاند.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه داودئۆغڵو و مێركڵ له باخچه‌ی كۆشكه‌كه و كه‌ناری ده‌ریاكه بۆ ماوه‌یه‌ك پیاسه‌یان كرد.
دواتر له‌گه‌ڵ شانده‌كانی هه‌ردوولادا له خوانێكدا به‌یه‌كگه‌یشتن.
له‌م نێوه‌نده‌دا كاتێك كاروانی ئوتومبێله‌كانی مێركڵ له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ دۆڵمه‌باخچه ده‌ڕۆیشت، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له‌سه‌ر پردی هه‌لیچ ناچاربوون بۆ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بن. ئه‌وه‌ش بینرا كه كاروانی ئۆتومبیله‌كانی مێركڵ په‌یڕه‌وی یاساكانی هاتووچۆ و ترافیكی ئیستانبوڵیان كردووه.