Abdullah Shukur
05 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە سەردانەکیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران رایگەیاند کە سەرەڕای بوونی بۆچوونی جیاواز لە ھەندێک بابەت لەگەڵ ئێران، بەڵام فراوانکردنی دیدی ھاوبەش بۆ راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی بە گرنگ زانی.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری تارانی پایتەختی ئێران و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیھانگیری گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران گوتی: "ئەگەر ھەڵسەنگاندن بۆ توانای پەیوەندی دوو قۆڵی ھەردوو وڵات بکەین، ئەوا کارئاسانی دەبێت لە پێکھێنانی زەمینەیەکی ھاوبەش بۆ کۆتایھێنان بە شەڕی برا و ھەڕەشەی تیرۆر، ناساقەمگیری ناوچەکە. ھاوکات زۆر گرنگە کە ئێران و تورکیا دیدی ھاوبەشیان فراوان بکەن بەمەبەستی راگرتنی پێکدادانی مەزھەب و نەژاد".
داودئۆغڵو لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا گوتیشی: "لەوانەیە لە بەشێکی بابەتەکان خاوەن بۆچوونی جیاواز بین. بەڵام ناتوانین مێژوو ھەروەھا جوگرافیامان بگۆڕین. ئەمە مێژوویی ھاوسێیەتی کۆنە. ھاوکات لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و ھەروەھا لە کۆبوونەوەی نێو شاندەکان، ھەنگاوی گرنگمان لەبارەی قۆناغی نوێ ھاویشتووە".