Mohammed Baqi Hussein
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
تهوقهنهكردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ له دیداره‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا، بووه یه‌كێك له گه‌رمترین بابه‌ته‌كانی مێدیاكانی ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ بۆ جاری یه‌كه‌م له كۆشكی سپی پێشوازیی له مێركڵ كرد و تهوقهنهكردنی له‌گه‌ڵیدا، بووه دیارترین خاڵی دیداره‌كه‌یان له ئۆڤاڵ ئۆفیسی كوشكهكه.
له كاتێكدا رۆژنامه‌وانان وێنه‌ی هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌گرت، داوایان لێ‌كردن تهوقهبكهن و له‌و كاته‌دا مێركڵ رووی كرده تره‌مپ و پێی گوتی: "ده‌ته‌وێت ته‌وقه بكه‌ین؟"، به‌ڵام تره‌مپ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نیشان نه‌دا و به‌ته‌واوی پشتگوێی خست. ئه‌م بابه‌ته به‌خێرایی به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه و باس و خواسی زۆری لێكهوتهوه.
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه تره‌مپ گوێی له قسه‌كانی مێركڵ نه‌بووه. به‌ڵام زۆرینه پێیان وایه تره‌مپ گوێی له مێركڵ بووه، به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست پشتگوێی خستووه. سه‌رسامبوونی مێركڵیش له‌به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامێك له تره‌مپ، به‌ڕوونی له گرته‌كاندا ده‌بینرێت.
جێگەی سه‌رنج بوو تره‌مپ له‌كاتی قسه‌كردندا رووی له رۆژنامه‌وان كردبوو نه‌ك مێركڵ.
گرته ڤیدیۆكه به‌هاشتاگی "handshake" واته ته‌وقه‌كردن، به‌خێرایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه و سه‌دان هه‌زار كه‌س ته‌ماشایان كرد.
تره‌مپ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ره‌خنه‌ی توندی له مێركڵ ده‌گرت و به‌هۆی وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ره‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌ڵه ده‌زانی. له مێدیا ئهڵمانییهكانیشدا گوته‌كانی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی زۆریان لێكهوتهوه.