Leyla Hemid
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2016
گەورە راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پێوەندیی بە سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئه‌نادۆڵو كه‌وتووه، له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا مێركڵ ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه و سه‌ره‌خۆشیی له ئه‌ردۆغان كردووه.
مێركڵ رایگه‌یاندووە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌گه‌ڵ توركیادان و هاوخه‌می خۆیشی بۆ گه‌لی توركیا ده‌ربڕیوە.
لەئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر دوو پاسی هەڵگری کۆمەڵێک سەرباز لە ئەنقەرە دوێنێ شەو ٢٨ کەس شەهید بوون و ٦١ی تریش بریندار بوون. زۆربەی قوربانییەکان سەربازن. حکوومەتی تورکیا رایگەیاند، ئەو کەسەی بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشەکەی ئەنجام دا، خەڵکی سووریا بووە و پێوەندیی بە یەپەگەوە هەبووە.