Rewa Mahmut Hasan
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2016
لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێك لەسەر رێگای سەرەكی دیاربەكر - بینگۆل كە لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە چێنرا بوو، ٦ سەربازی توركیا گیانیان لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بەخەستی بریندار بوو.
لەكاتی تێپەڕبوونی زرێپۆشێكی سەربازی لە نزیك گەرەكی مەڕمەڕ لەسەر رێگای دیاربەكر - بینگۆل كە سەرقاڵی گەڕان بوون بەدوای میندا، بۆمبێك تەقییەوە و لە ئاكامدا ٦ سەرباز گیانی لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بەخەستی بریندر بوو، كە بە هەلیكۆپتەر رەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی دیاربەكر كرا.
بەهۆی ئەوەی كە بەنزینخانەیەك تەنیا ١٠٠ مەتر لە شوێنی رووداوەكەوە دوورە، رێگای سەرەكی دیاربەكر - بینگۆل داخرا.