Leyla Hemid
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2016
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌فكان ئالا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له حەوت شاری تورکیادا ده‌ستپێكراون 14 کەس بە گومانی هەبوونی پێوەندی بە تەقینەوەکەی دوێنی شەوی ئەنقەرە دەستگیر کراون.
ئالا بە ئه‌نادۆڵوی رایگه‌یاند، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره له حەوت شار به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه دەست بە ئۆپه‌راسیۆن کراوە.
ناوبراو رایگه‌یاند له شاره‌كانی ئیستانبوڵ، ئهدەنە، بۆڵ‌و، ته‌كیرداغ، ئیزمیر، ئه‌نقه‌ره و دیاربه‌كر 14 كه‌س ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیان گه‌یه‌نراونه‌ته ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام هه‌ندێكیان هێشتا له‌ڕێگادان.
ئالا رایگه‌یاند دەستیان بە لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر كردووه و تاڕادەیەکی زۆر بۆیان ده‌ركه‌وتووه ده‌ستبه‌سه‌ركراوان په‌یوه‌ندییان به په‌لاماره‌كه‌وه هه‌یه.
لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانێکی سەربازی لە ئەنقەرە ٢٨ کەس شەهید بوون و ٦١ی تریش بریندار بوون. زۆربەی قوربانییان سەربازن. حکوومەتی تورکیا کەسێكی سووریی کە پێوەندیی بە پەیەدەوە هەیە، وەک ئەنجامدەری تەقینەوەکە ناو بردووە.