Murat Paksoy,Halil Demir
21 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
په‌رله‌مانتاری پیشووی هه‌ده‌په لە بازنەی قه‌رس، شافاق ئۆزانڵی كه به هۆی ستایشكردنی په‌كه‌كه له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا ده‌ستگیركرا، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌رچوو.
به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ی ستایشكردنی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌رده‌خان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئۆزانڵی ده‌ستپێكرد.
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، ئۆزانڵی كه له ئیستانبوڵ بوو له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه‌وه ده‌ستگیركرا.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش، ئۆزانڵی ره‌وانه‌ی دادگا كرا و به تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" ده‌ستبه‌سه‌ركرا.