Yusuf Koyun
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
ئادانا - AA
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كرده تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا داواكراو بوو و له میانی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی رێگادا له ئورفا ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه بۆ ئادانا و به‌ندكرا.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، دوای به‌دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وت كه گومان‌لێكراو ك.د (ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ) به‌شداریكردووه له كرده چه‌كدارییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا.
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا، ك.د له میانی هه‌ڵمه‌تی پشكنیندا له ئورفا ده‌ستگیركرا.
دوای ده‌ستگیركردنی، ك.د ره‌وانه‌ی ئادانا كرا و له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش له لایه‌ن دادگاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.