Halil Demir
28 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌سما ئەلحوسنا ئۆكسوز، برازای عادل ئۆكسوزی هه‌ڵاتوو كه یه‌كێكه له ناوه دیاره‌كانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیا و به‌ناو ئیمامی فه‌تۆ بووه له فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی، له‌كاتێكدا هه‌وڵیده‌دا به‌ڵگه‌نامه‌كانی فه‌تۆ به كارگۆ بنێرێت بۆ ئه‌مریكا، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركرا و دواتر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بە پست بەستن بە زانیارییه‌كی هه‌واڵگری كه پێیان گەیشتبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سما ئەلحوسنا ئۆكسوز به كارگۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگیی رێكخراوه‌ی ده‌نێرێت بۆ ئه‌مریكا، ده‌ستیان به كاركرد.
ئه‌سما ئەلحوسنا ئۆكسوز له كاتێكدا ئه‌و زه‌رفه‌ی دایه ده‌ست به‌رپرسانی كارگۆ كه ناوی ئ.س وه‌ك وه‌رگر له‌سه‌ر نوسیبوو، ده‌ستگیركرا.
له كاتی لێكۆڵینه‌وه له زه‌رفه‌كه‌دا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه كه هی هاوسه‌ری مه‌همه‌ت ئۆكسوز، شه‌نای ئۆكسوز كه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و منداڵه‌كانی زه‌ینه‌ب شه‌یما ئۆكسوزه. مه‌همه‌ت ئۆكسوز به‌هۆی ئه‌وه‌ی برای عادل ئۆكسوزه و به‌ناو ئیمامی فه‌تۆ بووه له پارێزگای ئوسكودار له توركیا داواكراوه.
ئه‌سما ئەلحوسنا ئۆكسوز له ئیفاده‌كه‌یدا رایگەیاندووە كه زه‌رفه‌كه هی خۆیه‌تی و له‌سه‌ر داوای مه‌همه‌ت ئۆكسوز هه‌وڵیداوه به كارگۆ بینێرێت بۆ ئەمریکا.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، ئۆكسوز ره‌وانه‌ی دادگا كرا و له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرا.