Ömer Süt
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئیزمیر - AA
دووه‌مین دادگای قورسی ئیزمیر، سه‌رله‌نوێ ئه‌و داواكاریه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بۆ هه‌ڵگرتنی سزای زیندانی له ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له وڵات خراوه‌ته سه‌ر پیاوی ئایینی به ره‌گه‌ز ئه‌مریكی، ئاندریو برۆنسۆن كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه و سیخوڕیكردن ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و به هۆكاری "كێشه‌ی ته‌ندروستی" زیندانیه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ زیندانی له ماڵ.
پارێزه‌ری برونسۆن، ئیسماعیل جه‌م هالاڤورت سه‌باره‌ت به بڕیاری "زیندانی له ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه"ی بریکاردارەکەی، داواكاریهکی پێشكه‌ش به دووه‌مین دادگای قورسی ئیزمیر كرد.
دادگا له دوای هه‌ڵسه‌نگاندن داواكاریه‌كه‌ی ره‌تكردنه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی مه‌رجه‌كانی دادگا له‌سه‌ر برۆنسۆن له داوی ئازادكردنی و به كۆی ده‌نگ بڕیاری به‌رده‌وامی "زیندانی له ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه ده‌ره‌وه" ده‌ركرد.
هاوكات بڕیاره‌كه له لایه‌ن سێیه‌مین دادگای قورسی ئیزمیر وه‌ك دادگایه‌كی باڵاتر هه‌ڵده‌سه‌نگێندریت.