پشتیوانی کاسبکارانی تورکیا بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرە
ژمارەیەک کاسبکار لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و بە گۆڕینەوەی ٣٠٠ هەزار دۆلار بە لیرەی تورکی، پشتیوانی خۆیان بۆ داواکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربڕی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر داوای کردبوو هاووڵاتییانی تورکیا دۆلارەکانیان بە لیرە بگۆڕنەوە.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA

ئەو ژمارە کاسبکارە بە گوتنەوەی هوتافی "با پشتیوانی بازاڕ و وڵاتەکەمان بکەین و چەند دۆلارمان هەبێت بیگۆڕینەوە بە لیرە" و بەرزکردنەوەی دروشمی "لە جەنگی ئابووری سەردەکەوین" بەرەو شوێنی گۆڕینەوەی دراو رێیان کرد.
لە کاتی رۆشتنیان گرووپە کاسبکارەکە هوتافی "بڕوخێت ئەمریکا و بژی تورکیا"، "بۆ ئەمریکا چۆک دانادەین" ، "ئەو گەلە بەبێ دۆلاریش دەژیت" یان دەگووتەوە.
ئەو گرووپە کاسبکارە دوای گوتنەوەی چەندین هوتاف و روونکردنەوە لەسەر چالاکییەکەیان دواتر دۆلارەکانیان بە لیرەی تورکی گۆڕییەوە و بڵاوەیان کرد.