Sangar Hamad Azeez
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک رایگەیاند "پابەندی یاساکانی بازاڕی ئازاد دەبین و لەوبارەیەوە تەواوی ئامرازەکانمان دەخەینە گەڕ و هەنگاوە پێویستەکان دەنێین".
له میانی كۆڕبه‌نده‌ی 16ـه‌مین ساڵیادی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتیدا كه له لایه‌ن وه‌قفی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سیاسه‌ت، ئابووریی و كۆمه‌ڵگاوه ریكخرابوو، وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئاڵبایراک گوتی: "پابەندی یاساکانی بازاڕی ئازاد دەبین و لەوبارەیەوە تەواوی ئامرازەکانمان دەخەینە گەڕ و هەنگاوە پێویستەکان دەنێین".
وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا گوتیشی: "له‌گه‌ڵ بانكه‌كان له‌باره‌ی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانه‌وه گه‌یشتووین بە ئه‌نجامێک"
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکان ئاڵبایراک گوتی: "ئەو کۆمپانیایانە دەستنیشان دەکەین کە بە هۆی دابەزینی دراوەوە زیانیان بەرکەوتووە و هەوڵدەدەین پشتیوانیان بکەین. کارەکانمان بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بە هۆی دابەزینی دراوەوە بەر کۆمپانیاکان دەکەوێت هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێدەکەین. دەبینن کە بەهای لیرەی تورکی بەهێز دەکەینەوە".
وه‌زیری دارایی و گهنجینەی توركیا، به‌رات ئاڵبایراک ئاماژەی بەوەکرد کە هاووڵاتیانی تورکیا بە یارییەکانی ئەمریکا فریویان نەخواردوو وگوتی: "دەرکەوت کە هیچ هاووڵاتییەک لە ترسی دابەزینی بەهای لیرە پارەکانی نەکردووە بە دۆلار و لە بانکەکان دەریان بهێنێت".
ئاڵبایراک گوتیشی: "قۆناغی داهاتوو بەهێزترین بەش دەبێت لە ئەنجامدانی ژمارەیەک چاکسازی کاریگەر لە سیاسەتی ئابووری وڵاتەکەمان. به‌و هه‌نگاوه به‌هێزانه‌ی ده‌یگرینه‌به‌ر، به‌رده‌وامده‌بین له رێگه‌كه‌مان و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان ئه‌نجامده‌ده‌ین".