Muhammed Enes Can,Muhammet Ali Kemal
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٩٥ سه‌ربازی هه‌میشه‌یی به پله‌ی جیاواز، كه به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندییكردن له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا ته‌له‌فۆنی جێگیریان به‌كارهێناوه و دوو عه‌مید، عه‌قیدێك، ٨ رائید، ١٠ نه‌قیب و ٨١ عهریفیان تێدایه، ده‌ركرا.
نووسینگه‌ی تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا، ژماره‌یه‌ك گومان‌لێكراو ده‌ستنیشانكران كه به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندییكردن له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا ته‌له‌فۆنی جێگیریان به‌كارهێناوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ٢٩٥ سه‌ربازی هه‌میشه‌یی به پله‌ی جیاواز، كه به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندییكردن له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا ته‌له‌فۆنی جێگیریان به‌كارهێناوه و دوو عه‌مید، عه‌قیدێك، ٨ رائید، ١٠ نه‌قیب و ٨١ عهریفیان تێدایه، ده‌ركرا كه له فه‌رمانده‌ییه جۆراوجۆره‌كانی سه‌ربه سوپا كارده‌كه‌ن.
له‌دوای ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كه و به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گومانلێكراوه‌كان، تیمه‌كانی ئاسایشی ئیستانبوڵ له ٥٩ پارێزگا ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئیستانبوڵه.