Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، چه‌ند ئامانجێكی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌باکووری سووریا بۆردومان كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له ٢٤ی ئابی رابردووەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له‌باکووری سووریا ده‌ستیپێکردووه درێژه‌ی هه‌یه.
له 103مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، به پشتیوانی تۆپخانه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌وانه‌ی له سنوور جێگیركراون، چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش تۆپباران كران.
ده‌زگای ئافاد و مانگی سووری توركی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چالاكییه لۆجستییه‌كانیان به‌رامبه‌ر سوپای سووریای ئازاد و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.