Ramal Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
ئورفا - AA
لە کاتێکدا لە شارۆچکەی وێرانشەهیری سەربە پارێزگای ئورفا پۆلیس داوای خۆ رادەستکردنی لە چوار چەکداری پەکەکە کرد لە بەرامبەر ئەمەدا بە ئاراستەکردنی گولـلە وەڵامی پۆلیسیان دایەوە، ئەمەش بووە هۆی پێکدادان لەو ماڵەدا.
بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی هۆبەی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی پارێزگای ئورفا، دوای گەیشتنی زانیاری لەوەی چەکدارانی پەکەکە لە گەڕەکی دەمیرجی خۆیان شاردووەتەوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنیان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ماڵێک ئەنجام دا و داوای خۆ رادەستکردنیان لە چەکداران کرد، لە بەرامبەر ئەمەدا بە ئاراستەکردنی گولـلە وەڵامی پۆلیسیان دایەوە، ئەمەش بووە هۆی پێکدادان لەو ماڵەدا.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار چەکدارەکە کوژران کە دووانیان ئافرەت بوون.
تیمەکانی پۆلیس رێوشوێنێ ئەمنی توندیان گرتووەتە بەر وهاتوچۆ لە ناوچەکە قەدەغە کرا.