Abdullah Shukur
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2016
کلیس
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکان وەریگرتووە، شەڕ و پێکدادانی نێوان داعش و ئوپۆزسیۆنی سووریا لە دەوروپشتی گوندەکانی چەکە، خەلیفەتی و عیزەتییە سەر بە شارۆچکەی عەزاز بەردەوامە و دەنگی شەڕ و پێکدادانەکانیش لە سنووری شاری کلیس-ی تورکیا دەبیسترێت.
لە لایەکی دیکەش سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ھێزەکانی ھاوپەیمانی بە سەرکردایەتی داعش بۆردومانی بنکەکانی داعشیان لە ناوچەکەدا کردووە.