Rewa Mahmut Hasan
22 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنیەکاندا بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە شارۆچکەی ئەرگان سەربە پارێزگای دیاربەکر، سێ پۆلیس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی زانیاریەکان لەئەنجامی دەستڕێژی چەکدارانی پەکەکە، دوو پۆلیس لەشوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و دووی دیکەش بریندار بوون و یەک چەکداری پەکەکەش کوژراوە.
دوای ئەوەی هەردوو پۆلیسە بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەست داوە.
بۆ ئەوەی هاووڵاتییان رووبەڕووی هیچ زیانێکی گیانی نەبنەوە، ناوچەکە چۆڵ کراوە و شەڕوپێکدادانەکان بەردەوامیان هەیە.