Mehmet Sıddık Kaya
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
دیاربەکر- AA
لە گوندەواری شارۆچکەی لیجەی سەربە دیاربەکر لە دوو گەڕەک و پێنج کێڵگە، بە هۆی ئۆپەراسیۆن بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن پارێزگای دیاربەکرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، بە مەبەستی لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە و هاوکارانیان کە لە ناوچە شاخاویی و دارستانەکانی لیجە و خاپوورکردنی حەشارگە، پەناگە و کۆگای چەک و تەقەمەنییان و دەستبەسەرداگرتنی پێداویستییەکانیان، ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە بە مەبەستی پارێزراوبوونی سەر و ماڵی هاووڵاتییان لە هەریەک لە گوندەکانی بیرلیک و شەنلیک، و کێڵگەکانی میاران کۆمو، کلاراش کۆمو، شاکان، ئایاز، ئاکچاپنار لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ەوە تا ئەو کاتەی رادەگەیەنرێت، قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و پابەندبوونی هاووڵاتییان بە قەدەغەی هاتوچۆکەوە لە رووی سەلامەتییانەوە گرنگیی خۆی هەیە.